زاناکان زۆر جار پشیلەی رەش بە دوو مانا لێکدەدەنەوە بەڵام گرینگترینیان جنەکانە پێیان وایە کەوا جنۆکە خۆی دەخەتە سەر شێوەی سێ جۆرە ئاژەڵ یەکیان پشیلەی رەش ماری رەش وە بزن
بینینی پشلەی رەش لەخەودا وەک ئبین سیرین باسی دەکات زۆر جار بەمانی جنۆکەی هاوڕێ دێت واتا ئەو جۆرە جنۆکەیە ئارەزووی هاوڕێیەتی لەگەڵ مرۆڤەکان هەیە بەڵام ئەم جۆریان دەکرێت زیانی هەبێت لەبەر ئەوەی جنۆکە موسڵمانەکان هەموو جۆرە پەیوەندیەکیان لەگەڵ مرۆڤەکان لێ قەدەغەکراوە بۆیەش ئەم جۆرە جنە زیاتر جادوو بازەکان بۆ جادوو کردن بەکاریان دێنن زیاتر لەو کەسانە نزیک دەبێتەوە کە لە دین دورن یان خویانداوەتە شتە خراپەکان وە بە نیشآنەی خراپە ناسراون بەو واتایەی بینی پشیلەی رەش وەک ئاگەدار کردنەوەیەک لە کێشەیەکی گەورە کە روو لە مرۆڤە دەکات لێکدەدرێنەوە