گشگیرتین لێکدانەوەی ( ئبین سیرین ) بۆ مار ئەوەیە کە مار بە سێ مانا لێک دەدرێتەوە سامان و ژن و دووژمن
ئێمە دەزانین کەوە لە ئێستا و ڕابردوودا سوودێکی زۆر لە خوێن و ژەهری مار بینراوە بۆیەش ژەهری مار لەهەندێک لێکدانەوەکاندا بە سامان دادەنرێت ئەگەر هاتوو کەسێک بینی لەخەویدا دانشتوە یان کەوتوە یان پاڵ کەوتوە وە مار پێوەدا و هەستایەوە ئەوە مانای ئەوەیە لەدوای چەندین شکست سەردەکەوێت و سامانێکی زۆر بەدەست دێنێت ، ئەگەر هاتوو مار پێی وەدایت و هەستت بەهیچ نەکرد وەیان مارەکەت کوشت لە هەمان کاتدا بەمانی سەرکەوتن و بەدەست هێنانی سامانێکی زۆر دێت وە ئەگەر بینیت بەدەستەکانی خۆت مار دەکوژی و ژەهرەکەی یان خوێنی دەخۆیەوە ئەوە مانی سەرکەوتنتە بەسەر کەسانی تر و بەدەسەت هێنانی سامانە
بینی مار زۆر جار بەمانی ژن دێت بەڵام ژنێکی درۆزن یان ژنێکی جادووگەر یان ژنێکی داوێن پیس ئەگەر هاتوو مارێک لە کورێک تازا لە دایک بوو نزیک بوە دەیەوێت جادوو لەم منداڵە تازە لەدایک بووە بکات ئەگەر هاتوو مار لە کورێکی بێ هاوسەر نزیک بوە ئەوە دەیوێت توشی کێشەی بکات یاخوود جادووی لێ بکات ئەگەر هاتوو کورەکە کوشتی ئەوە واتای زاڵبوونی ئەوە بەسەر ئەودا ئەگەر هاتوو پێی وەدا و نەیتوانی جووڵە بکات مانای وایە جادوو لێکراوە ئەگەر هاتوو مار لە پیاوێکی هاوسەردار نزیک بوەو واتای وایە کە ژنێک دەیەوێت ژیانیان تێکبدات ئەگەر هاتوو مارەکە پێی وەدا ئەوە جادووی لێکراوە ئەگەر هاتوو مار لە ژنێکی هاوسەردار نزیک بیەوە ئەوە واتای ئەوەیە ئافرەتێک پیلان دادەنێت بۆ ئەوەی لە هاوسەرەکەی بکات
مار وەکو ئبین سیرین باسی دەکات دوژمنێکی دووڕە کەسێکە کە لە پشتەوە پسەپس دەکات ئەگەر هاتوو کەسێک بینی مار لەماڵەکەیەتی واتا دوژمنەکە لە ماڵی ئەودا بوە ئەگەر بینی مار لە ماڵەکەی پێی وەدا واتای وایە دوژمنەکەی جادوو لە ماڵەکەی جێگیر کردوە یان دەیەوێت زیان بەیەکێک لە ئەندامی خێزانەکەی بگەیەنێت