دووپشک
بینینی دووپشک لە خەودا ؟
بینینی دووپشک لە خەودا مانای جۆراوجۆری هەیە بەپێی لێکدانەوەکانی ( ئیبن سیرین ) جۆری خەونەکە و جۆری دوو پشکەکە و رەنگی مانای خەونەکە دەگۆرن بەگشتی و بەتایبەتی لای ئێمەی کورد وا راهاتووین کەوا هەر کاتێک دووپشک لە خەودا ببینین بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریکمان هەبێت لەسەر لێکدانەوەی خەون راستەو خۆ بە خەونێکی خراپی دەزانین بەڵام پێچەوانەی ئەم بیرە راستە خەون بینین بە دووپشک زۆر جار کۆتایەکی باشی هەیە
لێکدانەوەی گشتی بۆ دووپشک
بەپێی لێکدانەوەکانی ئیبن سیرین بینینی دووپشک بە سێ واتا دێت دووژمن و سامان و ژن دێت بینینی نزیک بوونەوەی دووپشک لێتەوە بەمانای نزیک بوونەوەی دوژمنێکی ناراستەوخۆ دێت کە دەیەوێت بتروخێنێت دەکرێت ئەم دوژمنە نزیکێکت بێت وەک هاوڕیەکت یان ئەندامیکی خێزانەکەت یاخود خزمێکت لە هەمان کاتدا بەمانای ژنێکی داوێنپیس دێت ئەگەر هاتوو دووپشکەکە ونببوو یاخود خۆت کوشتت یان دوورکەوتەوە لێت بەمانای ئەوەدێت سامانێکی زۆرت دەست دەکەوێت یاخود لەشتێک دوای هەوڵدان و شکستێکی زۆر سەردەکەویت وە زۆر جار بەمانای کەسێک دێت کە فیتنە بڵاودەکاتەوە لێت نزیک دەبێتەوە وەکو وتمان شێوازی دووپشکەکە و شێوازی خەونەکە و رەنگی مانای خەونەکە دەگۆرێت
1. رەنگی دووپشک
وەک ئبین سیرین دەڵێت دووپشک لەخەودا سێ جۆرە رەش و سوور وە زەرد هەریەکیان لە رووداوێک ئاگادارمان دەکەنەوە
1.دووپشکی رەش
گشگیرتین لێکدانەوەی ( ئبین سیرین ) بۆ دووپشکی رەش بە واتای کەسی خراپ دێت لە نزیکیەوە وەک هاوڕێی خراپ یان ناسیاوێکی وەک خزم یان هاوسێ یاخود یەکێك لە ئەندامی خێزانی خۆی کە هەوڵ دەدەن ئازاری بدەن یاخوود ناخۆشی بۆ درووست بکەن وەنیشانەیە ئەگەر هەر وابەردەوام بێت ئەوە تووشی نەهامەتی زۆر دەبێت یان خۆی ئێستا لەناو نەهامەتیەکانە کە بۆیان درووست کردووە پێویستە ئەم کەسانە دیاری بکات و لێیان دوور کەوێتەوە یان بتوانێت بەشێوەیەکی ژیرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکات
2.دووپشکی سوور
گشگیرتین لێکدانەوەی ( ئبین سیرین ) بۆ دووپشکی سوور وەک دەڵێت بینینی دوو پشک لەلایەن خوداوەیە بەتایبەتی بینینی دوو پشکی سوور ساحیرە واتا کەسێک دەیەوێت جادووت لێبکات ئەگەر بێت دووپشکەکە لێت دوور بێت وە یان بسورێتەوە بە دەورت ئەوە ناسیاوێکتانە واتە خزم یان هاوڕێ یان کەسێکی نزیکتان دەیەوێت بەجۆرێک جادوو لەماڵەکتان جێگیر بکات ئەگەر دوو پشکەکە زۆر نزیک بوو لێتەوە ئەوە هاورێیکی نزیک یان خزمێکی زۆر نزیکە ئەگەر دوو پشکەکە پێی وەدایت ئەوە جادووت لێکراوە ئەگەر پێی وەدایت وە کوشتت ئەوە جادووی کردوەو خودا تۆی پاراستوە لە کاریگەریەکەی و بەتاڵ بۆتەوە
3.دووپشکی زەرد
گشگیرتین لێکدانەوەی ( ئبین سیرین ) بۆ دووپشکی زەرد بریتییە لەوەی بە تەمەن کوژ وەسفی کراوە واتا کەسێک کەوا لەدەورتە بێزیان دەردەکەوێت بەڵام لە بنەڕەتدا کاتت و روحت دەبات وەلە شوێنی خۆت دەتهێڵتەوە رێگرە لە بەرو پێش چوونت دەکرێت هاوڕێ بێت یاخود خێزان
2. پێوەدانی دووپشک
ئەگەر کەسێک بینی دووپشک پێیوەدەدات یان دەیەوێت پێوەیبدات ئەگەر پێی وەدایت ئەوە مانای ئەوەیە تۆشتێکی بەنرخت هەیە وە دووژمن دەیەوێت وە دەستی بەکار کردووە بۆ ئەوەی لێت ببات یاخود هەوڵی وێرانکردنت دەدات ئینجا بەخستنە ناخۆشی لەسەر رێت یان باسکردنت بەخراپە بەڵام کارەکانی بەرەو پێشەوە بردوە بۆیە خودا دەیەوێت ئاگادارت بکاتەوە لەوە ئەگەر دووپشکەکە هەوڵی پێوەدانی دایت نەیتوانی پێت وەبدات واتای وایە دووژمن هەوڵی پیلانێکی داوە بۆ ئەوەی بتخات بەڵام شکستی تێدا هێناوە وە دووبارە هەوڵدەداتەوە
3.کوشتنی دووپشک
کوشتنی دوپشک بە دوو واتا دێت یەک زاڵبوون بەسەر دووژمن و سەرکەوتن وە دووەم زاڵ بوون بەسەر ناخۆشییەکانت بەواتایە ئەگەر هاتوو بینیت لەخەودا دووپشکێك دەیەوێت پێت وەبدات وەتۆش بەر گریتکردوو و کوشتت واتا دوژمن ویستویەتی زیانت پێ بگینێت بەڵام ئەو شتەی ویستوەیتی دژی تۆ بەکاری بهێنێت زیانی بەخۆی گەیاندەوە ئەگەر بینیت دووپشکەکە بەئاگر سووتا ئەوە دوژمنەکەت دەمرێت
لای عارەبەکان دووپشک بەمانی ژنی داوێن پیس دێت ئەگەر ژنێکی هاوسەردار دوو پشکی بینی لەخەویدا و کوشتی ئەوە بەمانی ئەوە دێت کە ژنیکی داوێن پیس ویستویەتی ژیانی تێکبدات بەڵام خودا پاراستویانی ئەگەر کچێک کوشتنی دوو پشکی بینی لەخەویدا بە هەر جۆرێک بێت ژنێکی داوێن پیس پیلانی دژی گیراوەو شکستی تیدا هیناوە ئەگەر پیاوێکی کوشتنی دووپشکی بینی ئەوە خودا پاراستوەیەتی لە ژنی داوێن پیس
4.سحر و دووپشک
لەی ئێمەی کورد واراهاتووین کە هەر دووپشکمان بینی لەخەوەکانماندا راستەوخۆ لە هەر کەسێک بپرسین بە بێ گوێدانە هیچ شتێک یان زانیاریەکیان هەبێت لەسەر زانستی خەون لێکدانەوە ئەوەی پێت دەڵێن سحرت لێکراوە بەڵام ئەوە دوورە لەراستی زانستی خەون لێکدانەوە بابەتی ئاگادار کردنەوەمان لە جادوو یاسای تایبەتی خۆی هەیە
زۆرباشە ئەی چ کاتێک بینینی دووپشک لەخەودا بەمانای جادوو دێت وەک ئبین سیرین دەڵێت لەسێ حاڵەت زۆر دڵنیابە کە سحرت لێکراوە یان سحرت لێ دەکرێت ئەگەر دووپشکت بین لەم سێ حاڵەتە یەک بینینی دوو پشکی سوور بەمانی ساحیر دێت بینینی دووپشکی رەش کەوە لەدەورت دەسوڕێتەوە و بێ ئەوەی پێت وەدات یان بینی دووپشک ئەگەر هاتوو قسەی لەگەڵ کردیت ئەمەش ئاگەدارکردنەوە لەوەی جادووت لێکراوە
5.هەڵاتن لە دووپشک
وەک ئبین سیرین دەڵێت ئەگەر کەسێک لە خەویدا دوو پشک بەدوای کەوتبوو یان ئەو هەڵدەهات لێی مانای ئەوەیە کەیەکێک لە دووژمنەکانی بە بەردەوام پیلانی بۆ دادەنێت بەڵام شکست دەهێنێت بە بەردەوامی ئەم کەسە نزیکی خۆیەتی واتا هاوڕێ یان ناسیاوێک خۆیەتی دەبێت زۆر ئاگاداربێت چونکە ئەم جۆرە خەونانە ئاگادارکردنەوەیەکی ترسناکە لە ناخۆشیەکی گەورە کە ئەم کەسانە بۆی دەهێنەپێش
6.قسەکردن لەگەڵ دووپشک
وەک ئبین سیرین دەڵێت یەکێک لە ترسناکترین خەونەکان قسەکردنە لەگەڵ دوو پشک قسەکردنە لەگەڵ جندا ئەگەر هاتوو کەسەکە لەکاتی قسەکردن توشی ترسێکی زۆر بوو ئەوە قسە لەگەڵ ئەو جنەدەکات کە زۆرێک لە ساحیرەکان بەکاری دێنن بۆ سەحرکردن لەسەر یەکێک کەواتە ئەم کەسە سیحری لێدەکرێت یان لیی کراوە وە ئەگەر هاتوو لەکاتی قسەکردن لەگەڵ دووپشکەکەدا هەستی بەهیچ ترسێک نەکرد ئەوە ئەم دووپشکە مانای دوژمنی نزیک دەدات کە ئەو کەسەیە رۆژانە لەگەڵیەتی وەک هاوڕیەکی نزیکی خۆی رقی لێیەتی و پیلانی بۆ دادەڕێژێت یان ناسیاوێکی نزی کی خۆیەتی
7.هەڵگرتنی دووپشک
وەک لە لێکدانەوەکانی ئبین سیرین دیارە هەڵگرتنی دووپشک بەدوو مانای دێت یەکەم دڵپاکی خاون خەون وە دوژمن واتا هەڵگرتنی دوو پشک بەمانی ئەوەدێت کە ئەم کەسە لەگەڵ کەسانێک زۆر باشە وەیارمەتیان دەدات کە ئەمانە پیلانی بۆ دادەنێن و زۆر بە خراپی لە دوای باسی دەکەن بینینی ئەم خەونە ئاگەدار کردنەوەیە لەوەی کە کاسانێکی زۆر خراپتر لە دووژمن دەوریان داوە ئاگەدارکرنەوەیە لەسە رووداویکی گەورە کە ئەم مرۆڤانە بەسەری دەهێنن.بینینی دووپشک لەنێو جلوو بەرگدا مانای ئەوەیە کە کەسێک بەبەردەوامی لەگەڵتدایە بەڵام زۆر رقی لێت دەبێتەوە و دەیەوێت زیانت پێ بگەینێت. بینین دووپشک لەماڵەوە یان هەڵ گرتنی لە ماڵەوە مانای ئەوەیە کە کەسانێک کە زۆر ڕقیان لێتان دەبێتەوە لەکاتی هاتنیان خراپە لەماڵتان بڵاو دەکەنەوە